سه‌ره‌تای ماڵپه‌ری بژار
|
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
ده‌نگه‌کانمان |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
|
مالپه‌ری بژار لاپه‌ره‌ی هه‌واڵ
![](/blaaaaaaden.bmp)
رایه‌كی ئوسامه بن لادن- ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده به‌ناوی شێخ تارق بن لادن، به‌نیازه درێژترین پرد له‌جیهاندا دروستبكات. رۆژنامه‌ی ئیدندیپێنده‌نت- ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه: شێخ تارق بن لادن- ی برای ئوسامه به‌نیازه ئه‌و پرده دروسبكات كه‌بڕی 200 ملیار دۆلاری تێده‌چێت و پرده‌كه‌ش ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو وڵاتی یه‌مه‌ن و جیبۆتی- یه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌شێخ تارق- ه‌وه بڵاویكرده‌وه: درێژییی پرده‌كه 18 میل ده‌بێت و شێخ تارق به‌نیازیشه له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری پرده‌كه‌شه‌وه دوو شار دروستبكات و شاره‌كانیش نه‌خۆشخانه‌و زانكۆ‌و قوتابخانه‌شی تێدا دروستده‌كرێن.
Views:
1293
|
Added by:
Bzhar
|
Date:
2008-09-10
|
|
![](/bbbbbbbbbb.bmp)
كۆمپانیای مۆنت بلانچ-ی ئه‌ڵمانی كه تایبه‌ته به‌فرۆشتنی ئاڵتون و زێڕ به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كچه هونه‌رمه‌ندی تورك توبا بیوك ئوستن ئیمزاكرد به‌مه‌به‌ستی ریكلام كردن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی توركی توبا بیوك ئوستن له‌گه‌ڵ دۆریس رایین به‌رپرسی گشتی كۆمپانیای مۆنت بلانچ رێككه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌و بڕه پاره‌یه ریكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی بكات. له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌كه دۆریس رایین وتویه‌تی: تائێستا كۆمپانیاكه‌مان كچێكی تری له توبا بیوك جوانتر نه‌بینیوه تاوه‌كو ریكلام بۆ به‌رهه‌كانمان بكات و به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش كه له‌گه‌ڵ توبادا كراوه ریكلامه‌كه له 22 وڵاتی عه‌ره‌بدا له‌رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه
Views:
1330
|
Added by:
Bzhar
|
Date:
2008-09-10
|
|
![](/perrr.bmp)
به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان كه‌موسڵمانێكی هندییه له‌ته‌مه‌نی 138 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. ئه‌و پیاوه كه‌ناوی حه‌بیب میان – ه‌و له‌ساڵی 1878 دا له‌دایكبووه، به‌هۆی نه‌خۆشی سكچوونه‌وه له‌ڕۆژئاوای هند كۆچی دوایی كردووه. میان ئه‌ندامی گروپی موزیكی بنه‌ماڵه‌ی شای جایپور بووه‌و له‌ساڵی 1938 دا خانه‌نشینكراوه. ئه‌م پیاوه به‌ته‌مه‌نه خاوه‌نی زیاتر له 140 نه‌وه‌یه.
Views:
1213
|
Added by:
Bzhar
|
Date:
2008-09-10
|
| |
|
|
پانێڵی هاتنه ژووره‌وه
|
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
ڕؤژ ژمێر
|
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
گه‌ڕان |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
سایتی هاوڕێکانم
|
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
|