Site menu |
|
|
Our poll |
|
|
|
Main » 2008 » July » 7 » یه‌كه‌مین ره‌گه‌زی نێریینه‌یه له جیهاندا كه منداڵی ده‌بێت
یه‌كه‌مین ره‌گه‌زی نێریینه‌یه له جیهاندا كه منداڵی ده‌بێت | 12:42 PM |
– ئه‌و پیاوه ئه‌مه‌ریكییه‌ی كه له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه دووگیان ببوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه كچێكی بوو، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ره‌گه‌زی نێریینه‌یه له جیهاندا كه منداڵی ده‌بێت.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس "تۆماس بیتی" 34 ساڵ، كه ئێستا به پیاو هه‌ژمارده‌كرێت، ئێستاش خۆیی و كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری "به‌ند"ی سه‌ر به ویلایه‌تی ئۆرگان له‌ژێر چاودێری پزیشكدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه‌یانداوه كه ته‌ندروستی (بیتی) و كچه‌كه‌ی زۆر باش و ئاساییه.
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌ی كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه ، سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری پزیشكی "سێن چارڵز" به كه‌ناڵی ئاسمانی "ئه‌ی بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، ئه‌م له دایكبوونه رۆژی یه‌كشه‌ممه به شێوه‌یه‌كی سروشتی بووه، هه‌ڵبه‌ت پێشووتر جه‌نابی "تۆماس بیتی" له رێگه‌ی سپێرمی كه‌سێكی نه‌ناسراو كه به كوتان پیتاندنه‌كه‌ی جێبه‌جێكرابوو ، دووگیانه بوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی نیسانی رابردوو بوو "بیتی" دووگیانی خۆی ئاشكراكرد و له‌سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه و ئه‌وه‌شی راگه‌یاندبوو كه حه‌ز و ئاره‌زووی له منداڵ بووندایه، هه‌ڵبه‌ت بیتی 34 ساڵ له‌مه‌وپێش له "هاوای" به ناوی "ترسی لاگوندین" هاتۆته دنیا‌و جارێكیش له كێبڕكێیه‌كی شاجوانی ئافره‌تان تا قۆناغی كۆتایی رۆیشتووه، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا بڕیاری گۆڕینی ره‌گه‌زی مێینه‌ی بۆ نێرینه‌داوه و به‌ر له ئێستاش ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ناوی "نانسی"ی ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
هه‌روه‌ها پزیشكی تایبه‌تی "بیتی" كه ناوی دكتۆر "كێمبرلی جه‌یمز"ـه له مانگی نیسانی رابردوو سه‌باره‌ت به دووگیانی بیتی وتبووی :"منداڵه‌كه ته‌ندروستی زۆر باشه و منیش وه‌كو هه‌ر ئافره‌تێكی دووگیان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌زانم".
|
Views: 1284 |
Added by: Bzhar
|
|
|
Login form |
|
|
News calendar |
« July 2008 » | Su | Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
|
Search |
|
|
Site friends |
|
|
Statistics |
|
|
|