Sunday
2025-02-02
1:55 AM
Welcome Guest
RSS
 
یانه‌ی بژار
Main Registration Login
Site menu

Our poll
ده‌نگبده‌ به‌ سایته‌که‌م
Total of answers: 56

Main » 2008 » July » 2 » كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كوردێكی‌ ئوردنیدا ده‌چێته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌
كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كوردێكی‌ ئوردنیدا ده‌چێته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌
4:18 PM
شاعیرو رۆژنامه‌نووس‌و هه‌ڵسوڕاوی‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ژنان، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ كوردی‌ ناسراوی‌ وڵاتی‌ ئوردن، چووه‌ نێو ژیانی‌ هاوسه‌ری‌‌و به‌نیازه‌ ئیتر له‌ ئوردن بژی‌‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ واز له‌پێشكه‌شكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ دژه‌باوی‌ كوردسات ده‌هێنێت.
 ئاوێنه‌: له‌په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئاوێنه‌دا، به‌دریه‌ عه‌بدولی‌ دایكی‌ كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌كرد "هه‌موو دایكێك حه‌زده‌كات كچه‌كه‌ی‌ بچێته‌ ماڵ‌و مێردی‌ خۆی‌‌و كه‌ژاڵیش وه‌ك هه‌موو هاوڕێكانی‌ ئه‌و مافه‌ی‌ هه‌یه‌". ناوبراو وتیشی‌ "پیرۆزبایی‌ له‌كه‌ژاڵی‌ كچم ده‌كه‌م‌و خودا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا پیرو خه‌ڕۆیان بكات". دایكی‌ كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، راشیگه‌یاند كه‌ "له‌مه‌ودوا كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌ی‌ (دژه‌ باوی‌) كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردسات نابێت‌و ده‌چێته‌ ئوردن". به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاوێنه‌ش، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ژاڵ ناوی‌ عه‌بدولوه‌دوده‌‌و بزنسمانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ كوردی‌ ناوداری‌ وڵاتی‌ ئوردنه‌‌و یه‌كێكه‌ له‌خاوه‌نه‌كانی‌ كروپی‌ كۆمپانیای‌ كوردی‌‌و بازاڕی‌ مه‌ككه‌ مۆڵ له‌م وڵاته‌، هه‌روه‌ها هه‌ڵگری‌ ماسته‌ره‌ له‌بواری‌ ئه‌ندازیاریدا.
به‌درییه‌ عه‌بدول، وتی‌ "عه‌بدلوه‌دود له‌به‌ر پابه‌ندیی‌ به‌كورده‌وه‌ حه‌زی‌ به‌وه‌كردووه‌ له‌كوردستاندا هاوسه‌ری‌ خۆی‌ هه‌ڵبژێرێت".كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د خاوه‌ن چوار دیوانی‌ شیعرییه‌و تا ئێستا شیعره‌كانی بۆ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و فارسی‌‌و توركی‌‌و سویدی‌‌و ئینگلیزی‌ وه‌رگێڕدراوه‌. جگه‌ له‌شیعریش زیاتر له‌ 16 ساڵه‌ له‌بواری‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌كوردستانی‌ نوێ‌و راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ كاریكردووه‌‌و دوا كاریشی‌ له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردساتدا، پێشكه‌شكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ دژه‌باو بووه‌
Views: 1571 | Added by: Bzhar
Total comments: 0
Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
Login form

News calendar
«  July 2008  »
SuMoTuWeThFrSa
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031

Search

Site friends

Statistics


Copyright MyCorp © 2025
Free web hostinguCoz