Site menu |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Our poll |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
|
Main » 2008 » July » 2 » من به‌راز و تۆ به‌راز کوا وه‌ک و یه‌ک به‌رازین ؟
من به‌راز و تۆ به‌راز کوا وه‌ک و یه‌ک به‌رازین ؟ | 1:46 AM |
من به‌راز و تۆ به‌راز کوا وه‌ک و یه‌ک به‌رازین ؟ کوا ئێوه‌ش وه‌ک ئێمه به‌م قوڕ و چڵپاوه ڕازین ؟ سه‌رده‌مێک بوو له کوردستاندا ڕاو قه‌ده‌غه نه‌بوو ، ڕاوچیه‌کان به ئاره‌زووی خۆیان ڕاویان ئه‌کردو ورده ورده گیانداره‌کان له کوردستاندا ڕوویان له نه‌مان کرد‌و تا ئێستاش به ده‌گمه‌ن ئاسکه کێوی و هه‌ندێک له گیانداره‌کانی تر له کوردستاندا به‌رچاو ئه‌که‌ون ، به‌رازیش یه‌کێک بوو له‌و گیاندارانه‌ی که به ته‌واوی به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چوو ، له دوای پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، ڕاو له کوردستاندا قه‌ده‌غه‌کراو ورده ورده گیانداره‌کان به‌ره‌و زیندووبوونه‌وه چوون و له ناو ئه‌وانه‌شدا به‌راز له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستاندا به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ڕووی له زیاد بوون کردووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه جووتیاره‌کانی کوردستان ئێستاش شه‌و و ڕۆژ به خۆیان و تڤه‌نگێکه‌وه له که‌میندان بۆ له ناوبردنی به‌رازی داماو ! ڕۆژانه چه‌ندین به‌راز ئه‌کوژرێن و ئه‌کرێن به‌قوربانی ئاره‌زوه‌کانی کاکی ڕاوچی لای هه‌موومان ئاشکرایه که به‌راز حه‌زی له ناو قوڕاو و چڵپاوه و چێژێکی تایبه‌تی لێ وه‌رئه‌گرێ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگاته به‌م ئاواته‌ی ، کاکی ڕاوچی لوله‌ت تڤه‌نگی ڕووتێ ئه‌کاو گیانی به قوڕاو ئه‌سپێڕێ !!!! به‌ڵام ئێستا با به‌یه‌که‌وه ته‌ماشایه‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئه یبینین، بزانین ئه‌م به‌رازه به‌خته‌وه‌ره خه‌ڵکی کوێیه‌و له چ حاڵێکدا ئه‌ژی ! ئه‌م به‌رازه خاوه‌نه‌که‌ی پیاوێکی ئینگلیزه‌و هه‌میشه به‌رامبه‌ر به‌رازه‌که‌ی خاوه‌نی هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستیه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵسا به کڕینی دوو جووت ( پووت ) بۆ به‌رازه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی و به ئاره‌زووی خۆی له ناو قوڕو چڵپاودا گێره‌ی ئاواته‌کانی خۆی بکات ، ئێستا ئه‌م به‌رازه به‌خته‌وه‌ره له ناو قوڕا به‌ده‌م گێره‌وه ناو قوڕاو و چڵپاودا له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌م گۆرانیه ئه‌ڵێته‌وه : من وریا و ئازا و چالاک ، ئێوه ته‌مه‌ڵ و ده‌به‌نگ مامم پوتم بۆ دێنێ و ئێوه‌ش فیشه‌ک و تڤه‌نگ
|
Views: 816 |
Added by: Bzhar
|
|
|
Login form |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
News calendar |
« July 2008 » | Su | Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Search |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Site friends |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Statistics |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
|