Site menu |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Our poll |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
|
Main » 2008 » July » 2 » پێنج ساڵه به‌بێ ئاگایى خۆشمده‌وێ
پێنج ساڵه به‌بێ ئاگایى خۆشمده‌وێ | 1:31 AM |
پێنج ساڵه به‌بێ ئاگایى خۆشمده‌وێ
چه‌ند رۆژیَك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌م كه خویَندكارى یه‌كیَك له‌قۆناغه‌كانی ئاماده‌ییه چووین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى نمره‌ی كۆتایى ساڵ، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوریَكانى كه‌وتینه گفتوگۆ‌و دواتریش كورِیَكى هاورِیَی پیَناساندم دوای یه‌كتر ناسین و پرسیاركردن كه‌وتینه گفتوگۆكردن و له‌قسه‌كانیدا بۆم ده‌ركه‌وت كه خه‌میَكی قوڵ له‌ناخیدایه، منیش حه‌زمكرد زیاتر لیَى نزیك ببمه‌وه تاوه‌كو هۆكارى ئه‌و خه‌مه‌ی بزانم ، ئه‌وه‌بوو پاش پرسیاركردنم وتی: ماوه‌ى پیَنج ساڵه ئامۆزایه‌كى خۆمم خۆشده‌وىَ، به‌ڵام چ جۆره خۆشه‌ویستییه‌ك؟ تاوه‌كو ئیَستا ئه‌و پیَی نازانیَت و پیَمنه‌وتووه كه خۆشمده‌ویَ، چونكه نه‌متوانیوه پیَى بڵیَم، باوه‌رِ بكه به‌شیَوه‌یه‌ك عاشقى بووم دوور له‌چاوی ئه‌و هه‌موو دونیا‌م له‌لا تاریك و تاڵه‌و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی تیَكه‌ڵاو به‌خویَنم بووه. دواتر به‌هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵه‌وه وتی: زۆر كات بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه بچم بۆ ماڵیان و هه‌موو شتیَكى تیَبگه‌یه‌نم و هه‌ست و سۆزى خۆمى بۆ ده‌رببرِم، به‌ڵام كاتیَك كه ده‌چم ئیتر ده‌مم ده‌به‌ستریَ و هیچم پیَناوتریَ، چونكه ده‌ترسم له‌وه‌ى پیَم بڵىَ ئیَمه ئامۆزاین و شتى وا نابیَ، بۆیه دوای هه‌موو چوونیَكم ناچار به‌نائومیَدى به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌رِیَمه‌وه، برِوابكه‌ن هیَنده‌م خۆشده‌ویَ هیچ شتیَك له‌دڵمدا جیَگاى ئه‌وم بۆ پرِ ناكاته‌وه، بۆیه ده‌ڵیَم تامردن به‌ته‌نیا هه‌ر ئه‌وم خۆشده‌وىَ و گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و برِوایه‌ی كه هه‌رگیز ناتوانم ئه‌و هه‌سته‌ى ناخمى بۆ ده‌رببرِم كه پیَنج ساڵه به‌نهیَنی خۆشمده‌وىَ. له‌دواجاردا وتی: به‌هۆى ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌وه تووشى چه‌ندین بیركردنه‌وه‌و پلاندانان هاتووم، به‌ڵام هه‌موو جاریَك هه‌وڵه‌كانم بیَسوود بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه هانام بردۆته به‌ر جگه‌ره‌كیَشان و خه‌م خواردن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌میَك له‌ئازاری دڵ و ده‌روونم كه‌مبیَته‌وه، دڵنیاشتان ده‌كه‌م له‌ئیَوه زیاتر كه‌س به‌م ده‌رده‌ی من نازانیَت و لای كه‌سیش باسم نه‌كردووه، بۆیه هیوادارم هیچ كورِو كچیَك وه‌كو منیان لیَ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت، ئه‌گه‌ر كه‌سیَكیان خۆش‌ویست یه‌كسه‌ر بىَ دوودڵى هه‌ستى خۆیانی بۆ ده‌رببرِن، بۆ ئه‌وه‌ی تازووتره پیَی بگه‌ن و له‌ئاینده‌شدا ژیانیَكى شاهانه به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌رببه‌ن
|
Views: 752 |
Added by: Bzhar
|
|
|
Login form |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
News calendar |
« July 2008 » | Su | Mo | Tu | We | Th | Fr | Sa | | | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Search |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Site friends |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
Statistics |
|
![](//s101.ucoz.net/t/371/15.gif) |
|